spot_imgspot_img

ئومێد خۆشناو: كێشەی بێ‌ ئاوی نامێنێت

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەڕووی بێ‌ بارانی و بێ‌ ئاوییەوە هاوینێكی زۆر سەخت ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، بەڵام كێشەی كەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەبێت، هاوكات كاتی تەواوبوونی پڕۆژە گەورەكەی ئاوی ڕاگەیاند.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، “بەداخەوە ئەمساڵ گرفتی كەمیی بارانبارین لە ساڵانی ڕابردوو زۆر خراپترە، پار ئەو كاتانە نزیكەی 550 ملم باران باریبوو، ئەمساڵ تەنیا 140 ملم باران باریوە، واتە 400 ملم جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابردوو هەیە، بەمەش ئەمساڵ لە ڕووی ئاوەوە هاوینێكی زۆر زۆر سەخت ڕووبەڕوومان دەبێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، “ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە، پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر زۆر بە خێرایی كاری تێدا دەكرێت، هێڵی یەكەمی پڕۆژەكە، لە سەرەتای مانگی 7ی ئەمساڵ، یان كۆتایی مانگ 7 تەواو دەبێت، ئەو هێڵەش لە توورەقەوە دەست پێدەكات، تا دەگاتە سەركارێز، قەتەوی، مامزاوا، ڕۆشنبیری، فەرمانبەران و گەڕەكی ژیان دەگرێتەوە، كە كێشەی 70%ی كەمئاویی هەولێر، لەو گەڕەكانەدایە”.

پارێزگاری هەولێر وتیشی، “لە كۆتایی ئەمساڵدا هەموو هێڵەكانی پڕۆژەكە تەواو دەبن و كێشەی كەمئاوی بە شێوەی دوورمەودا چارەسەر دەبێت”.

جەختیشی كردەوە، “لە مێژووی شاری هەولێر چەند پڕۆژەی ئاو دروست كراون و هەن، تەنیا ئەو پڕۆژە نوێیەی ئێستا دروست دەكرێت، دوو بەرامبەر هەموویان ئاو بۆ هەولێر دابین دەكات، بەمەش كێشەی كەمئاوی تا ماوەیەكی دوور و درێژ چارەسەر دەبێت”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە