سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شای ئوردن کۆبوونەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوی کرد.
ئەمڕۆ کاژێر 12:35 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی عەممانی پایتەختی ئوردن لەلایەن شازادە عەلی بن حوسێن، برای شای ئوردن پێشوازیی لێکرا، و خوانی نیوەڕۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرا و کۆبوونەوە.
میدیای پارتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوە راستەوخۆ لەلایەن شا عەبدوڵڵا بن حوسێن، شای ئوردن پێشوازیی لێکرا، خوانی نیوەڕۆ بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرا و کۆبوونەوە.
پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، پتهوکردنی پەیوەندییهکانی ههردوولا و هاریکاریی هاوبهشی عێراق و هەرێمی کوردستان لهگهڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەکرێن.
نێچیرڤان بارزانی دوای گەڕانەوەی لە پرسە و رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس راستەوخۆ چووە ئوردن، و لەلایەن شا عەبدوڵڵای دووەم پێشوازیی لێکرا.


