فەرمانبەرانی گوگڵ گرێبەست لەگەڵ ئیسرائیل ڕەتدەکەنەوە

فەرمانبەرانی “گوگڵ دیپ مایند” لە بەریتانیا بەنیازن بچنە پاڵ سەندیکایەکی کرێکاران دژ بە بڕیارێکی کۆمپانیاکە سەبارەت بە فرۆشتنی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد بە گروپێکی سەربازیی کە پەیوەندییان بە حکومەتی ئیسرائیلەوە هەیە.

ڕۆژنامەی فاينانشاڵ تايمز بڵاویکردەوە، چەند هەفتەیەکە نزیکەی 300 فەرمانبەری گوگڵ دیپ مایند لە لەندەنی پایتەخت دەیانەوێت بچنە پاڵ سەندیکای فەرمانبەرانی پەیوەندییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێی ڕاۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان، کۆمپانیای گوگڵ تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد بە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل دەفرۆشێتەوە، ئەوەش نیگەرانی لای فەرمانبەران دروست کردووە.

ساڵی ڕابردووش گوگڵ 28 فەرمانبەری خۆی دەرکرد دوای ئەوەی ناڕەزاییان دژی گرێبەستێکی کۆمپانیا ئەمریکییەکە لەگەڵ حکومەتی ئیسرائیل دەربڕی بوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە