کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک نمە باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاییەکانی سنووری هەولێر.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگای ىسلێمانى و هەولێر. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر: 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە