نیسان بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کارگەیەکی چین ڕادەگرێت

کۆمپانیای نیسان مۆتۆرز بەنیازە تا ساڵی داهاتوو بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە کارگەکەی لە شاری ووهانی چین ڕابگرێت.

هۆکاری بڕیارەکەی نیسان بۆ دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی ساڵانەی دەگەڕێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت تا 31ی ئازاری 2026 کارگەکە دابخرێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کارگەکە کە لە 2022ەوە دەستبەکاربووە، ساڵانە تەنیا نزیکەی 10 هەزار ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێناوە.

پێشتر کۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی ڕایگەیاندبوو پێشبینی دەکات کۆی زیانی ساڵانەی بگاتە 700-750 ملیار یەن کە دەکاتە 4.87-5.22 ملیار دۆلار

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە