ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی كۆببێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیار و ڕاسپاردەكانی دووەمین دیداری یەكێتی بکرێت.

میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردەوە: پێش بەڕێوەچوونی دیداری یەکێتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەوە بڕیاربوو ڕۆژێک پێش دیدارەکە سەرکردایەتیی یەکێتیش کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی ئامادەکارییەکان بۆ دیدار دواخرا بۆ ئەمڕۆ.

باسیان لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی ئەمڕۆ لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بەشێکی کۆبوونەوەکە بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیار و ڕاسپاردەکانی دیداری حزبەکە تەرخاندەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە