میدیاکانی ئێران هەواڵی تەقینەوەیەکی تریان لە بەندەر عەباس بڵاوکردەوە و ژمارەی قوربانیانیش ڕووی لە هەڵکشان کرد.
بەپێی میدیاکانی ئێران، ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەرعەباس لە پارێزگای هورموزگانی باشووری ئێران، گەیشتە 8 گیانلەدەستدان و نزیکەی لە 750 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیا ئێرانییەکان تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نییە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس بە پشتبەستن بە کۆمپانیای ئێمبری بۆ ئاسایشی دەریایی، بڵاوی کردەوە “تەقینەوەکانی بەندەری ڕەجایی لە بەندەرعەباس بەهۆی مامەڵەکردنی نادرووستی بارێکی سووتەمەنیی ڕەقەوە بووە کە لە مووشەکی بالیستیکیدا بەکاردەهێنرێت”.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەکی تر لە بەندەرەکە ڕوویداوە و ژمارەی قوربانیانیش لەبەرزبوونەوەدایە.
