سەرۆکی هەرێم پەیامێکی هاوخەمی و پشتیوانی ئاڕاستەی ئێران دەکات و دەڵێت”لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌متانين”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا هاوخەمی بۆ گەل و حکومەتی ئێران دەربڕی و دەڵێت” “سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌متانين.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، “له خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.”
نێچیرڤان بارزانی هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی ئێران دەخوازێت.
