لە بەندەر عەباس تەقینەوەیەک ڕوویدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباسی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕووی داوە و زیانێکی زۆری بە بەندەرەکە گەیاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا ئێرانییەکان ئەوەشیان بڵاوکردەوە: تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس لە باشووری ئێران ڕوویدا و بەهۆی بە هێزێکەیەوە لە شارەکانی نزیکیش دەنگی بیستراوە.

هەروەها، تەقینەوەکە پەنجەرەی باڵەخانەکانی چەند کیلۆمەترێک لە بەندەرەکەوە شکاند.

باسیا لەوەشکرد، سەرباری هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری تەقینەوەکە، لێکۆڵینەوەکان بۆ هۆ و شێوەی تەقینەوەکە دەستی پێ کردووە.

هاوکات، بەهۆی تەقینەوەکەوە نزیکەی 47 کەس برینداربوون و سەرجەم نەخۆشخانەکانی بەندەرعەباس لە حاڵەتی ئامادەباشیدان دوای تەقینەوەکە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە