spot_imgspot_img

ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕانی ئاڕاستەی کوردسات کۆنفڕانس دەبەستێت

ئەمڕۆ شەممە بەسەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، کۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان ئاڕاستە گەڕەکی کوردسات لە شاری سلێمانی دەست بەکارەکانی دەکات.

لەو بارەوە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئاڕاستەی کوردسات ڕایگەیاندووە، ‎پاڵپشت بە فەرمان و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ شەممە، لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێدەکات.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە هەموو ئەو هەڵسوڕاوانەی مافی بەشداری و ناویان لە لیستی دەستەی گشتی بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیە، دەست لەناو دەست و قوەت لە خوای گەورە ناکۆکییەکان وەلابنێن و لەپێناو سەرپێخستنەوەی بزوتنەوەکەمان، هۆڵی ئاشتی بکەنە وێستگەی گۆڕانکاری و نوێبونەوەو بە حەماسەوە ئەو مافە مەدەنییە سیاسییەتان پیادە بکەن و بەشداری کۆنفرانس بکەن”.

بەگوێرەی زانیارییەكان، پێویستە زۆرترین دامەزرێنەری بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنفرانسەكەدا بەشداربن و كۆمسیۆن لیستێكی (2130) كەسی بزوتنەوەی گۆڕانیان لەبەردەستدایە كە ساڵی 2017 وەك دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان تۆماركراون.

هاوکات بزوتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی گردی زەرگەتە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: پێشتر لە ڕۆژى 5ى نیسانی 2025، بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانسى دامەزراندنى بەڕێوە بردووە، هەربۆیە بە یاسایی داواى پەسەندکردنى کۆنفرانسە دەکات و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە: ”لەڕووى یاساییەوە تا وەڵامى کۆنفرانسی 5ی ئەم مانگە وەرنەگرێتەوە، کۆنفرانسەکەى (ئاڕاستەی کوردسات) خەوشى قانونی لەسەرە و دڵنیاین ڕێژەی یاسایی کۆنفرانسەکە تەواو نابێت”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە