spot_imgspot_img

دەستەی حەج دەربارەی “حەجی بازرگانی” هۆشداری دەدات

دەستەی حەج و عومرەی عێراق هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە نەکەونە داوی ساختەکارانەوە و جەختیکردەوە لەوە شتێک بە ناوی “حەجی بازرگانی”یەوە نییە.

ئەمشەو دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەموو وەرزێکی حەجدا تێبینی ساختەکاری و فێڵکردن لە هاووڵاتییان دەکەین لە لایەن کۆمپانیا ساختەکان و کەسانێکەوە دەکرێت کە بانگەشەی بوونی حەجی بازرگانی دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستەکە تاکە لایەنی فەرمی عێراقە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیەدا هەیە کە ئەویش بەرپرسە لە مۆڵەتپێدانی حەج و ڤیزا بە هاووڵاتییانی عێراق.

جەختیشیکردەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت حەج بکات، چونکە پشکی عێراق لە حەجدا دیاریکراوە و تەنیا لە ڕێی تیروپشکی ئەلیکترۆنیشەوە دەدرێتە هاووڵاتییان.

دەستەی حەج هاووڵاتییانی ئاگادارکردەوە، نەکەونە داوی ئەو ساختەکارانەی کە پێدەچێت ئامانجیان دزینی پارەی هاووڵاتییان بێت.

 

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە