ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان حوكمی ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی هه‌ینی له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا روون دەکاتەوە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا نوێترین فەتوای خۆی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هاووڵاتییان له‌رۆژی هەینیدا ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری له‌مه‌راسیمی نوێژی هەینی ناكه‌ن، یان گروپێك ڕێك ده‌كه‌ون و له‌و شوێنه‌ی كه سه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن، مه‌راسیمی نوێژی هەینی له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- ئاشكرایه كه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشته‌جێی موسڵمان، وه‌ك خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، كه‌واته پێویسته یان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی جومعه سه‌فه‌ر نه‌كات و بیخاته پاش ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه، یان له ڕێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری مه‌راسیمی نوێژی جومعه بكات.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی پێویسته له مزگه‌وتێكدا بێت، كه له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گروپێك بۆ خۆیان له‌ده‌شت و ده‌ردا مه‌راسیمی جومعه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕاشیگەیاند، لێرەدا به پێویستی ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.
