ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکیتر نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر 145 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025 لە بەغدا و هەرێمی کوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی تۆمارکرد و لە بەغدا نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 144 هەزار و 600 دینار.
بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 145 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام لە داخستنی بازاڕدا دۆلار دابەسزی و 100 دۆلار بووە 145 هەزار و 300 دینار.
هاوکات لە هەولێر نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆوە بینی و بۆ فرۆشتن 100 دۆلار گەیشتە 145 هەزار و 200 دینار، بۆ کڕینیش 145 هەزار و 100 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک.
