وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل داوای چۆڵکردنی دووناوچەی لە باکووری کەرتی غەززە کرد و دەڵێت”هێرشی توند دەکەینە سەر ئەو ناوچانە”.
ئەفیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند،”بۆ هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی دانیشتووی ناوچەکانی بەیت هانون و شێخ زاید، ئەمە دوا هۆشداری پێشوەختەیە ناوچەکان چۆڵ بکەن پێش هێرشە فراوانەکە”.
بەپێی پۆستەکەی ئەدرەعی بێت، “ئۆپەراسیۆنی قەناس بەدەست و چالاکیی لەو ناوچەیەی پێشتر باسکراوە دژی هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجامدەدرێت”.
ئیسرائیل لە 18ی ئازاردا بۆردومانی کەرتی غەززەی دەستپێکردەوە، ئەوەش دوای ئاگربەستێکی دوو مانگە و شکاندنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس دوای ناکۆکییەکان لەسەر دانوستانەکان بۆ قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە.
