تەندروستی بڕیاری دەرکرد

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر ڕووداوی گیانلەدەستدانی ژنەکەی دوێنی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت”پزیشکێک ڕاگیراوە و لیکۆڵینەوە بەردەوامە”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر نەبوونی پسپۆڕی بواری کاری نەشتەرگەری جوانکاری و نەبوونی ڕێگەپێدانی کارکردنی لە نەخۆشخانەی ناوبراو، ڕێککاری توندی یاسایی بەرامبەر بە پزیشک ( د. ئارام عبداللە محەمەد ) دەگیرێتەبەر، ئەمەش دوای گیان لەدەستدانی هاوڵاتی (شۆخان عبدالله) لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی (سەفین )ی تایبەت کە نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابوو.

بەپێی بلاوکراوەکە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە کێشەی گیان لەدەستدانی ناوبراو بەپێی یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ (یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لەهەرێمی کوردستان) و پەیڕەوی (پێکهاتە و ئەرکەکانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی) ژمارە (١٦)ی ساڵی ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی دادوەری داواکاری گشتی و نوێنەری سەندیکای پزیشکانی کوردستان.
تەندروستی لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، پزیشک (د. ئارام عبدالله محمد) بەناونیشانی پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی لەکارکردنی ڕادەگرێت تا کۆتایی هاتنی لێژنەی لێكۆڵینەوە ، لەبەر ئەوەی ناوبراو سەرپێچی ڕێنمایی ژمارە ( ١٠ )ی ساڵی ٢٠٢٤ و فەرمانی وەزاری ژمارە (٤٣٠٤) لەڕێکەوتی ٣ /٧ / ٢٠٢٣ ی کردوە ، کەوا کاری پسپۆڕی ئەم پزیشکە نیە بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە بەڵکو ئەم نەشتەرگەریە کاری پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری جوانکاریە نەوەک نەشتەرگەری گشتی.
هاوکات بەپێی بڕیارەکانی تەندروستی، نەخۆشخانەی (سەفین)ی تایبەت پێبژاردنی بۆ دەرکرا بەهۆی سەرپێچی کردنی یاسا و رێنماییەکان تایبەت بە نەبوونی رێگەپێدانی کارکردنی پزیشکی ناوبراو لە لیستی میلاکی ئەم نەخۆشخانەیە.
هەربەپێی بریارەکە،  سەرجەم هۆڵەکانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ناوبراو دادەخرێت لەپێناو سەلامەتی نەخۆش و چارەسەریەکان.
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە