چۆن لەم خۆڵبارینە خۆمان بپارێزین؟

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە حکومەتی هەرێم ڕێنمایی تابەتی بە خۆپاراستن لەکاتی خۆڵباریندا بڵاوکردەوە و دەڵێت”گرنگترین شت بەکارهێنانی ماسک-ە”.

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە، ئەم خۆڵبارینە لەچەند ناوچەیەک بەشێوەیەکی چڕە و لەهەندێک ناوچە بایەکی بەهێزیشی لەگەڵە، هاوکات کەشناسیش پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارینەکە بەردەوام بێت.

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە حکومەتی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا چەند رێنماییەکی تایبەت بە خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاوکردەوە و تێیدا چەند خاڵێکی خستۆتەڕوو و داوایەکیش لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت” تاوەکو دەتوانیت لە ماڵەوە بمێنەرەوە و مەیە دەرەوە، هەروەها ئاو زۆر بخۆرەوە”.

رێنماییەکان:

-پێویستە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەت دابخەیت.

-راهێنانی قورس ئەنجام مەدە.

-ئەگەر هەستت بە بێتاقەتی و هەناسەتەنگی کرد، سەردانی پزیشک بکە.

-خۆڵبارین کاریگەریی دەکاتە سەر دەم و چاو و لوت، بۆیە بەکارهێنانی ماسک پێویستە.

-خۆڵبارین مەترسیدارە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و رەبۆیان هەیە، هەروەها بۆ منداڵ و ژنانی دووگیان.

ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێلدا بوویت و خۆڵبارینێکی چڕ بوو:

-لە لایەکی شەقامەکەوە بوەستە و دڵنیابە لەوەی ئۆتۆمبێلەکەت ناجوڵێ، هەروەها هێمای چواری دابگیرسێنە.

-لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا بمێنەرەوە .

-پەنجەرەکان دابخە.

-هەوای ناو ئۆتۆمبێلەکەت دابگیرسێنە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە