دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەنگە باجی 25% لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کەنەداوە هاوردە دەکرێن بۆ ئەمریکا زیاد بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: کاتێک باج لەسەر کەنەدا دادەنێم، ئەوان 25% دەدەن، بەڵام دەتوانرێت ئەو ڕێژەیە لەسەر ئۆتۆمبێل زیاد بکرێت. “تەنها ئەوەی دەیکەین ئەوەیە بڵێین، ‘ئێمە ئۆتۆمبێلەکانتانمان ناوێت، لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزدا…ئێمە بەڕاستی دەمانەوێت ئۆتۆمبێلی خۆمان دروست بکەین.”
دوای واژۆکردنی فەرمانە جێبەجێکارەکان ڕۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری بی بی سی دایەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کەنەدا و ئایا دەرئەنجامەکەی کاریگەری دەبێت لەسەر دانوستانەکانی باج.
ترەمپ لە قسەکردن لەسەر ئەوەی کێ لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت، خۆی بەدوور گرت، بەڵام وتی ئەمریکا پێویستی بە ئۆتۆمبێل و وزە و دارەکانی کەنەدا نییە.
هەڵبژاردنی گشتی کەنەدا ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.
