چین یەکەم تۆڕی ئینتەرنێتی فراوانی ١٠ جی لە جیهاندا پەخش کرد و خێراییەکەی 9834 مێگابایتە لە چرکەیەکدا.
بەپێی هەواڵێکی پێگەی Economic times ، چین ڕۆژی یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025 یەکەم تۆڕی ئینتەرنێتی 10 G لە ناوچەی سونان لە پارێزگای هێبی پەخشکرد، و ئەمەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە لە ژێرخانی ئینتەرنێتدا لە جیهاندا.
ئەم نمایشکردنە کارێکی هاوبەشی هواوی و چین یونیکۆمە و ئامانجی ئەوەیە خێرایی دابەزاندن تا 9834 مێگابایت لە چرکەیەکدا بگەیەنێت و خێرایی بارکردنی 1008 مێگابایت لە چرکەیەکدا.
تەکنەلۆژیای تۆڕی بینایی پاسیڤ 50G (PON) کە تۆڕی 10G بەهێز دەکات، گواستنەوەی زانیاری باشتر دەکات لەسەر ژێرخانی ئێستای فایبەر ئۆپتیک.
بەپێی بڵاوکراوەی پێگەکە، دابەزاندنی فیلمێکی تەواو درێژی 4K (قەبارەی نزیکەی 20 گێگابایت) بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی 7-10 خولەکی دەوێت لەسەر پەیوەندییەکی 1 Gbps.
هاوکات بە تۆڕی نوێی 10G براودباند، هەمان فیلمی 4K دەتوانرێت لە ماوەی کەمتر لە 20 چرکەدا دابەزێنرێت، ئەمەش چین دەخاتە پێشەنگی تەکنەلۆژیای فراوانبەندی جیهانی، و خێراییەکانی ئێستای ئینتەرنێت لە وڵاتانی وەک ئیمارات و قەتەر تێپەڕێنێت.
پێشبینی دەکرێت تۆڕی ئینتەرنێتی 10G ئاسانکاری بکات بۆ پێشکەوتن لە کەرتە جیاوازەکاندا، لەوانەش چاودێری تەندروستی، پەروەردە، و کشتوکاڵ، بە ڕێگەدان بە گواستنەوەی زانیاری خێراتر و متمانەپێکراوتر.
