spot_imgspot_img

ڕۆژێکی هەفتەی داهاتوو پشوو دەبێت

عێراق ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووی کردە پشووی فەرمی ئەویش بەبۆنەی یادی کرێکارانی جیهانەوەیە.

بەپێی ڕۆژژمێری پشووەکان لە عێراق، ڕۆژی پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو کەدەکاتە 1/5/2025، لەسەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت.

ڕۆژی 1ـی ئایار جەژنی کرێکارانی جیهانە و سەرجەم دام و دەزگاکان پشوویان دەبێت.

هاوکات بەپیی ڕۆژژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، بەهەمانشێوە ڕۆژی 1ـی ئایار پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت.

جێی ئاماژەیە، پەرلەمانی عێراق لە 22ـی ئایاری 2024، ڕۆژی 1ـی ئایار کە جەژنی کرێکارانی جیهانە بەفەرمی کردە پشوو لەسەرجەم دام و دەزگاکان.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە