spot_imgspot_img

ئوردن یەکەم هەنگاوی دژی ئیخوان موسلمین گرتە بەر

وەزیری ناوخۆ بڕیاری ئوردنی بۆ قەدەغەکردنی سەرجەم چالاکییەکانی “ئیخوان موسلمین” ڕاگەیاند و دەڵێت” دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیاندا دەگرن”.

مازن ئەل فرایە، وەزیری ناوخۆی ئوردن، ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئوردن بڕیاریداوە هەموو چالاکییەکانی ئیخوان موسلمین “هەڵوەشاوە” قەدەغە بکات و دەست بەسەر سەروەت و سامانە کانیدا بگرێت و سەرجەم نووسینگەکانی لە سەرانسەری شانشینی ئوردن دابخات.

ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکان تێوەگلانی ئەندامانی گروپی هەڵوەشاوەیان سەلماندووە لەو چالاکییانەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی نیشتمانی دەکەن و ژیانی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.

ڕاشیگەیاند، بەردەوامی چالاکییەکانی ئەم گروپە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان لە سەرانسەری شانشینەکە دروست دەکات.

فرایە ڕوونیشیکردەوە، لەسەروەختی ئاشکراکردنی پیلانێکی تیرۆرستی، دەرکەوتووە  لە هەمان کاتدا ئیخوان موسلمین لە هەوڵێکدا بۆ شاردنەوەی چالاکییە گوماناویەکان و پەیوەندییەکانی، بڕێکی زۆر بەڵگەنامەی لە بارەگاکەیەوە لەناوبرد و بەشێکیشی بە قاچاخ بردە دەرەوە.

ڕوونی کردەوە کە بە پشتبەستن بەو ئەنجامانە بڕیار دراوە هەموو چالاکییەکانی ئیخوان موسلمین هەڵوەشاوە قەدەغە بکرێت و دەست بەسەر سەروەت و سامانە جوڵاو و نەجووڵاوەکانیدا بگیرێت و سەرجەم نووسینگەکانی لە سەرانسەری شانشینی یەکگرتوو دابخرێت.

فرایە جەختیشی لەوە کردەوە، گەر لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت هەرکەسێک پەیوەندی لەگەڵ ئەو گرووپە و چالاکییەکانیدا هەبێت، ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەری دەگیرێتەبەر..

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە