وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هێنانی پێستە و خوری ئاژەڵی لە ناوچەكانی عێراقەوە و دەشڵێت: بۆ خۆپارێزییە لە پەتای تای خوێنبەربوون.
وەزارەتی كشتتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای “تای خوێنبەربوون” بڕیاریان داوە بە قەدەغە كردنی هاوردەكردنی پێستە و خوری ئاژەڵی لە ناوچەكانی عێراقەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هێنانی خوری و پێستەی ئاژەڵ لە شارەكانی عێراقەوە بۆ هەرێم بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە قەدەغە كراوە.
پێشتریش، ڕابەر محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەریی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند، هەموو ساڵێک لەم کاتانە، ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەناو ئاژەڵان بڵاودەبێتەوە، بۆیە ئەوان ئامادەکاریی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە دەکەن و هەفتەیەکە تیمێکی ڤێتێنەری سەردانی ئاژەڵداران دەکەن و ئاژەڵەکانیان بە دەرمان بۆ دەشۆن.
