بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆك چەند بڕیارێكی بۆ دانانی پرسە دەركرد و دەڵێت: تەنها یەك ڕۆژ دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئهوقافی دهۆك بڵاویكردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر ئەستۆی هاووڵاتییان، ڕێوڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە کرایە تەنها ڕۆژێک.
ڕاشیگەیاندووە، دانانی وێنهی مردوو لهسهر فلێكسی پرسنامە قهدهغەیە و ناشبێت وێنەی پرسە لە پەیجی هۆزەکان بڵاوبکرێتەوە.
باسی لەوەش کردووە، بڕیارەکە دوای دانوستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی مانگی ڕەمەزانی ڕابردوو و لەسەر داوای زۆرینەی هاووڵاتییانی پارێزگاکە، دەرکراوە.
فەرمانەکە ڕۆژی 14-04-2025، دەرچووە، واژۆی ناسح محەمەد عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی بە وەکالەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆکی لەسەرە و لە ڕۆژی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەی چەند ساڵێكە دانانی پرسە لە سنووری سلێمانی كراوە بە یەك ڕۆژ لە مزگەوت و هاوكات لە ماڵیشەوە خاوەن پرسە ڕۆژێك بۆ پێشوازی كردن لە میوانەكانی دادەنیشێت.
