spot_imgspot_img

هاتووچۆی سلێمانی هەڵمەتێكی دەستپێكرد

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لێپرسینەوەی یاساییان دەرهەق بەو شۆفێرانە کرد، کە ئۆتۆمبێلەکانیان بە شێوازێکی نایاسایی و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروست کردبوو.

لە هەڵمەتێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – ناوشار و ڕۆژهەڵات لە هەر یەک لە شەقامەکانی بەردەم نەخۆشخانەکانی هەرێم و بەخشین و بەڕیوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لێپرسینەوەی یاساییان دەرهەق بەو شۆفێرانە کرد، کە ئۆتۆمبێلەکانیان بە شێوازێکی نایاسایی و ئاستەنگی هاتووچۆیان دروست کردبوو.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەڵمەتانە ڕۆژانە لەلایەن هاتووچۆکانی ناوشارەوە بە بەردەوامی هەیە لەپێناو کەمکردنەوەی سەرپێچی و نەهێشتنی ئاستەنگە، بە هیوای پابەندبوونی شۆفێران بە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ وە بە دوور بوون لە لێپرسینەوە یاساییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە