بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دوکان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری قایمقامی قەزای دوکان هەڵمەتێکی ژینگەیی بۆ پاککردنەوەی سەرچاوەی تابین ئەنجامدا و تەواوی سەرچاوەی ئاوەکەو چواردەوری خاوێنکرایەوە لەو پاشماوانەی کە کەگەشتیاران بەبێ هەستکردن بەبەرپرسیاریەتی ئەوژینگە جوانە بەجێیان هێشتبوو بەشێوەیەک سیمایەکی ناژینگەیی بەو شوێنەجوانە بەخشیبوو.



















باسی لەوەشکردووە: بەڕێوەبەرایتیمان بەردەوام دەبێت لەو جۆرە چالاکیانە تا بە هەموومان بتوانین باری قورسی سەرشانی براکانمان کەکاریان ژینگەپارێزییە ئاسان بکەین و هاووڵاتییانیش هۆشیار بکەینەوە کە پابەندی پاککڕاگرتنی شوێنی گەشتەکانیان بن تا بەهەمومان ئەم کوردستانە جوانە بەجوانی بهێڵینەوە بۆ نەوەکانی ئێستاو داهاتوومان.

