بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق سەردانی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کرد و پێکەوە ڕایانگەیاند، كه گۆڕانكاریی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه و، پێویسته لایه‌نه‌كان خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویکردەوە: “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێشوازییمان كرد له دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێڕاق”.
باسی لەوەشکردووە: “له دیداره‌كه باسمان له ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاق و ناوچه‌كه كرد و، تیشكمان خسته سه‌ر دوا گۆڕانكارییه‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و مه‌سه‌له‌ی كورد به‌گشتی”.
دەشڵێت: “هه‌ردوو لامان هاوڕا بووین كه گۆڕانكاریی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه و، پێویسته لایه‌نه‌كان خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن به جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان بشكێته‌وه”.
