شاندی دەم پارتی پەیامی نوێی ئۆجالانیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەشدا”هیوای زووچاکبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دەخوازێت”.
ئەمرۆ دووشەمە، 21ـی نیسانی 2025، شاندی ئیمراڵی پەیامی نوێی عەبدولا ئۆجالان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاوکردەوە، و پەروین بوڵدان ئەندامی شاندەکە پەیامەکەی بە جیهان ڕاگەیاند.
لەپەیامەکەی ئۆجالاندا هاتووە، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتی دەم دەخوام.
لە بەشێكی پەیامەكەیدا ئۆجەلان دەڵێت “12 ساڵ لەگەڵ سری سورەیا ئۆندەر كاردەكەین، كەسێكە كە رەنگدانەوەی هەوڵە گەورەكانی ئاشتییە”.
