لە سلێمانی ژمارەیەک شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لابران

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێکخستنەوە و پاککردنەوەی گەڕەک و کۆڵانەکانی شاری سلێمانی، ژمارەیەک (گەوڕ) بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ بەشێوەی زیادەڕۆ لەلایەن تیمەکانی شارەوانیی سلێمانییەوە لابران.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ لابردنی دیاردەی زیادەڕەویی و بەخشینی سیمایەکی شارستانی و ژینگەیەکی خاوێن بۆ دانیشتووانی شاری سلێمانی، لە ڕێگای تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاریی، زیادەڕەویی و ئامێرەکان بە هەماهەنگی بنکەی پۆلیسی شارەوانیی، هەڵمەتێکی بۆ لابردنی ژمارەیەک گەوڕ لە کانی شەکراو نزیک گەرەکی کازیوە ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵمەتەکە لەچوارچێوەی پلانەکانی شارەوانیی سلێمانی بۆ جوانترکردن و خاوێن ڕاگرتنی ژینگەی شاری سلێمانی ئەنجامدرا.

دەشڵێت: داواکاریی زۆرێک لە هاووڵاتییانی ئەو سنوورە بۆ لابردنی گەوڕەکان و لابردنی ئەو سیما ناشارستانییەی بە گەڕەکەکەی بەخشیبوو، هەروەها ڕزگاربوونیان لە بۆنی ناخۆش و پاراستنی تەندروستیی خۆیان و منداڵەکانیان وایکرد هەڵمەتەکە خێراتر جێبەجێ بکرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەر لەو هەڵمەتەدا سەرباری لابردنی تەواویی زیادەڕەوییەکان، تاوانەی سەرپێچیکاران کرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە