هاتووچۆ ڕوونكردنەوە لەسەر بەناوكردنی ئۆتۆمبێل دەدات

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەنگۆی ڕاگرتنی وەستانی مامەڵە بە بریكارنامە بۆ هاووڵاتییان و بەناوكردنی ئۆتۆمبێل ڕەتدەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، بەردەوام كاری پێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە دەنگۆیەك بڵاو بووەتەوە گوایە ڕاییكردنی مامەڵە بە بریكارنامە (وكالە) لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەوەستێت و كاری پێ ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم دەنگۆیە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری ئەو هاووڵاتییانەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان بە بریكارنامە ئەنجام داوە، سەردانمان بكەن و قەرەباڵغییەكی زۆر لە بەشی تۆمار دروست ببێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، كە ڕاییكردنی مامەڵە بە بریكارنامە لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان نەوەستاوە، بەردەوامیش كاری پێ دەكرێت و ئەوەی هەیە تەنیا دەنگۆیە .

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە