ئینستاگرام تەمەنی ڕاستیت ئاشکرا دەکات

ئەپی ئینستاگرام دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەی میکانیزمێکی نوێ بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەوەی بزانێت ئایا منداڵانی ناو ئەپەکە درۆ دەکەن لەسەر تەمەنەکانیان یان نا.

کۆمپانیای مێتا، کەخاوەندارێتی  ئینستاگرام دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، ماوەیەکە زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ دیاریکردنی تەمەنی بەکارهێنەران، بەڵام ئەپی هاوبەشکردنی وێنە و ڤیدیۆ دەستدەکات بە گەڕان بەدوای ئەو ئەکاونتانەی کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هی هەرزەکاران بن، تەنانەت ئەگەر لە کاتی تۆمارکردنیاندا بەرواری لەدایکبوونی نادروستیان داخڵکردبێت.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەگەر دەرکەوت بەکارهێنەرێک زانیاری هەڵە سەبارەت بە تەمەنی خۆی دەدات، ئەوا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ناوی ئەکاونتەکەی دەگۆڕدرێت بۆ ئەکاونتی هەرزەکاران، ئەمەش سنووردارکردنی ئەو ئەکاونتەیە و جیاکردنەوەیەکتی لە ئەکاونتی گەورەساڵان”.

ئەکاونتی هەرزەکاران بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تایبەتن، نامە تایبەتەکان سنووردار دەکرێن بۆ ئەوەی تەنها لەو کەسانە وەربگرن کە فۆڵۆویان دەکەن یان پێشتر پەیوەندییان لەگەڵدا هەیە.

مێتا ئاماژەی بەوەشکردووە، “ناوەڕۆکی هەستیار” سنووردار دەکات، وەک ڤیدیۆی شەڕی خەڵک یان ئەوانەی کە بانگەشە بۆ جوانکاری دەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە