قوباد تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی کوردستان دووپات دەکەینەوە

بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتیی ژنانی كوردستان، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزباییان ئاڕاستە دەكات و ڕایدەگەیەنێت؛ هیوادارام ئەم كۆنگرەیە گوڕوتینێكی نوێ بە خەبات و كار و چالاكییەكانی یەكێتیی ژنان ببەخشێت.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە یەکێتیی ژنانی کوردستان دەکەم و هیوادارام ئەم کۆنگرەیە گوڕوتینێکی نوێ بە خەبات و کار و چالاکییەکانی یەکێتیی ژنان ببەخشێت.

دەشڵێت: خۆشحاڵ بووم کە ئەمڕۆ بۆ دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ ژنانی کوردستان و یەکێتی ژنان بەشداریمان لە کۆنگرەکەیاندا کرد و ڕێزمان لە ٣٥ ساڵ خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکە گرت لە پێناوی دابینکردنی مافەکانی ژنانی کوردستان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە