پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه كه بریتییه له لێدانی دوو بیری ئاو و دروستكردنی خه‌زان له ته‌نیشت ڕووبار بۆ گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به شارەدێی قه‌سرێ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆش ده‌ڵێت: گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بودجه‌ی پلانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به گوژمه‌ی یەک ملیار و 687 ملیۆن و 566 هەزار دینار، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه له شارەدێی قه‌سرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێكهاتووه له لێدانی دوو بیری ئاو له ته‌نیشت ڕووبار به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شارەدێی قه‌سرێ.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، وتیشی: ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه 180 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه و پێكهاته‌كانیشی بریتییه له لێدانی بیر و دروستکردنی سێ خەزانی گه‌وره‌ی ئاو و دانانی بۆریی دکتایل بە درێژایی زیاتر له پێنج كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌مئاوی له شارۆچكه‌كه و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئاو و پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ئاو له قه‌سرێ باشتر ده‌كات.








