ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێککەوتن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئۆجالان کۆببنەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، شاندەکەی دەم پارتی پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل، کە پەروین بۆ جاری چوارەمە سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمراڵی دەکات.
ڕۆژی پێنجشەممە 10ـی نیسان 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) پێشوازیی لە شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کرد.
شاندی دەم پارتی لە سڕری سوورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێکهاتبوو، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەش، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان بوو.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان، شاندی دەم پارتی سەردانی دوورگەی ئیمراڵی دەکەنەوە و بۆ چوارەمین جار چاویان بە عەبدوڵلا ئۆجالان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەوێتەوە.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، چاوەڕێ دەکرێت ئۆجالان جارێکی دیکە لە پەیامێکدا جەخت لە چەک دانان بکاتەوە و دوای ئەو پەیامەش، پەکەکە لەم مانگەدا کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی دەبەستێت.
