“ئەمڕۆ 6 بوومەلەرزە تۆماركراوە”

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرای دەكات، 6 بوومەلەرزە لە سنوورەكانی عێراق و ناوچەكە تۆماركراوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق نەخشەی چالاکییە بوومەلەرزەییەکان لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری بڵاوكردەوە.

ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ یەک شەممە، (٦) بوومەلەرزە تۆمارکراوە، یەکێکیان لە نزیک سنوورەکانی باکور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

ئاشكراشی كردووە، چالاکی بوومەلەرزە لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەردەوام بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە