چارەنووسی هەناردەی نەوتی هەرێم نادیارە

ئەمڕۆ ساندی عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت کۆبوونەوە بەڵام هیچ وادەیەک بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستنیشان نەکرا.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ـی نیسانی 2025 ، شاندی حکومەتی هەرێم و عێراق لە هەولێر لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کۆبوونەوە .

ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارو چاڵاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا، هەردوولا پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاووتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەم روەدا گیرا.

ئومێد سەباح هیچ ئاماژەیەکی بە گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبەرامبەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم نەکردووە، ئەمە سەرەرای ئەوەی پێشتر ئەپیکور ڕایگەیاند، کە ئامادەن دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بکەن و ئەوان ڕێگر نابن لەو پرۆسەیەدا.

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەبڕیاری دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێم ڕاگیراوە، و دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە بڕیاربوو مانگی ڕابردووتر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپیبکردایەتەوە، بەڵام هەرجارە و بە هۆکارێک وادەی دوادەخرێت.

لەلایەکی ترەوە هەردوو لایەنی عێراقی و کوردی گرفتەکە بۆ کێشەی هونەری دەگەڕیننەوە و هیچ ئاسۆیەکی ڕوونیش بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دیار نییە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە