لە سەر بەهەدەردانی نزیکەی 100 ملیار دینار، دەزگای دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، شەش کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسڕیە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی دادوەر شەش کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناسڕیەیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارن بە دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە زەوی نایاب و بەهەدەردانی نزیکەی 100 ملیار دینار.
ڕوونیشیکردەوە کە ئەو فەرمانبەرانە لە ساڵانی نێوان 2020-2024 گۆڕانکارییان لە ڕێکارەکانی فرۆشتنی ئەو زەوییە نایابانەدا کردووە کە بە پێی یاسا دەبوو لە زیادکردنی ئاشکرا و بە نرخی ڕاستەقینە بفرۆشرێن.
دەستەی دەستپاکی ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی 340ی یاسای سزادان دەستگیرکراون و دادگایی دەکرێن.
