نەوزاد شێخ کامیل: ئاردی ئەم مانگە نانێکی جوانی لێ دروست بووە

دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی سێیەمی ئەمساڵ کراو بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، ئاردەکە تاقیکراوەتەوە و نانێکی جوانی لێ دروست بووە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێم، بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەمی ئەمساڵ كراوە و ئاردەكە تاقی كراوەتەوە و نانێكی جوانی لێ دروست بووە، هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی بریكارەكانەوە بەشەئاردی خۆیان وەربگرن”.

ئاماژەی بەوەشدا: “دەست بە دابەشكردنی به‌شی خۆراكی دووه‌می ئەمساڵیش كراوە و دەگاتە دەستی هاووڵاتییان، هەموو بەشەخۆراك و بەشەئاردێك 15 بۆ 20 رۆژی بۆ دابەشكردن پێویستە، تا دەگاتە دەستی هەموو خەڵكەكە”.

نەوزاد شێخ کامیل دڵنیایی دایە هاووڵاتییان، كە بەشەئارد و بەشەخۆراكی پێویست لە كۆگاكانیاندا هەیە و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت.

وتیشی: “دوای دابه‌شكردنی بەشە ئاردی سێیەم و به‌شه‌خۆراكی دووەم، ئاماده‌كاری بۆ به‌شه‌ئاردی و به‌شه‌خۆراكی نوێ ده‌كرێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە