ئەحمەد گەرمیانی: پێدانی ئۆتۆمبێلی قیست و قەرز بە مامۆستایان ڕاست نییە

هەواڵێک بەناوی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە ئۆتۆمبێل بە قیست و قەرزی درێژخایەن دەدرێتە مامۆستایان، بەڵام ئەو بەرپرسە هەواڵەکە ڕەتدەکاتەوە.

بەگوێرەی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، “مامۆستایان دەتوانن بە پشتگیریی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئۆتۆمبێل بە قەرزی درێژخایەن و هاوکاریکردن لە پێشەکی و قیستەکەی وەربگرن”.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند: “لەگەڵ هیچ کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل گرێبەستمان نییە بۆ پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیستی درێژخایەن بۆ مامۆستایان”.

وتیشی: “هەموو هەواڵێک کە بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە ئۆتۆمبێل بە قەرز دەدرێتە مامۆستایان رەتدەکەمەوە و ناڕاستە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە