ڤان دایک دوای سەڵاح کەوت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025، یانەی لیڤەرپوول ڕایگەیاند، ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆکرد، بەمەش کۆتایی بەهەموو ئەو قسە و باسانە هێنا کەباسیان لە ڕۆشتن دەکرد.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویانکردەوە، سەرەڕای نیگەرانییەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئەگەری ڕۆیشتنی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لە هاوینی داهاتوو، ڤان دایک بەدرێژایی وەرزەکە کراوە بووە بۆ دانوستانەکانی پشت پەردە پێش ئەوەی بە ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێبهێنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڤان دایک پەیوەندی بە محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسری دەکات و پابەند دەبێت بە مانەوە لە ئەنفێڵد بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، ئەمەش پاڵپشتییەکی گەورەیە بۆ ئارن سلۆتی ڕاهێنەری نوێ، کە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان لە پێکهاتەکەیدا دەهێڵێتەوە.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا ئاماژەکانی ڕێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوە دەرکەوت، کاتێک ڤان دایک باسی لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان کرد.

ئیدارەی لیڤەرپووڵ پێیان وایە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە سەرەکییەکانی وەک ڤان دایک و سەڵاح پەیامێکی ڕوونە سەبارەت بە خواستەکانی یانەکە بۆ مانەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی و ڕکابەریکردن لەسەر نازناوی گەورە.

لیڤەرپوول لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨دا ڤان دایکی لە یانەی ساوسهامپتۆنەوە گواستەوە و گرێبەستێکی پێوانەیی بە بەهای ٧٥ ملیۆن پاوەند واژۆکرد، کە بەرزترین نرخی بەرگریکار بوو لەو کاتەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە