زانایان لە نوێترین دۆزینەوەیاندا لەوە نزیکبوونەتەوە کە چارەنووسی ژیان لەدەرەوەی زەوی و لەسەر هەسارەیەکی تر دیاریبکەن.
لە دۆزینەوە نوێیەکەی زانایان پێیان وایە “واژۆی زیندوو” کە ئاماژەن بۆ ژیانی میکرۆبی لەسەر هەسارەیەکی داپۆشراوی زەریاکان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دۆزراوەتەوە.
فەلەکناسی زانکۆی کامبریج بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی تەلەسکۆپی بۆشایی ئاسمانی جەیمس وێب، بڕێکی زۆر لە ماددە کیمیاییەکانی دەستنیشان کردووە کە تەنها لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانی سەر زەویەوە بەرهەم دەهێنرێن.
یەکێک لە دیارترینی ئەم پێکهاتانە بریتییە لە دایمیثیل سەلفاید (DMS) کە لەلایەن وردە زیندەوەران لە زەریاکانی سەر زەویدا بەرهەم دەهێنرێت.
زانایان نیشانەی ڕوونی ژیانیان لەسەر هەسارەی دەرەکی K2-18b دەستنیشان کردووە کە نزیکەی 124 ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە دوورە.
K2-18b دەکەوێتە ناوچەی نیشتەجێبوون لە دەوروبەری ئەستێرە کوێرە سوورەکە لە گەلەئەستێرەی شێر، و تایبەتمەندی ناوازەی هەیە کە وای لێدەکات ژینگەیەکی گونجاو بێت بۆ ژیان.
ئەم هەسارەیە کە قەبارەکەی 2.6 هێندەی زەوییە و خولگەکەی 8.6 هێندەی زەوییە، زەریایەکی فراوانی هەیە کە هەموو ڕووی خۆی دەگرێتەوە و بەرگەهەوایەکی دەوڵەمەند بە هایدرۆجین، ئەمەش وایکردووە کە تایبەت بێت بەو شتانەی کە پێیان دەوترێت “جیهانەکانی هایسین”، کە لە باشترین کاندیدەکان دادەنرێت بۆ میوانداریکردنی ژیان لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەکەمان.
پلەی گەرمی لەسەر هەسارەکە هاوشێوەی پلەی گەرمی زەوییە، بەڵام ئەوەندە نزیک لە ئەستێرەکەیەوە دەسوڕێتەوە کە ساڵەکەی تەنها 33 ڕۆژ دەخایەنێت.
تێبینییەکانی پێشوو بوونی میتانی و دووەم ئۆکسیدی کاربۆنیان لە بەرگەهەواکەیدا دەرخستووە، ئەمەش یەکەمجارە کە پیکهاتەی کاربۆن لەسەر هەسارەیەکی دەرەکی دەستنیشان بکرێت.
ئێستا شیکاری داتا نوێیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەوەندەی زاناکان دەزانن تەنها لەلایەن زیندەوەرە زیندووەکانەوە بەرهەم دەهێنرێن.
پرۆفیسۆر نیکو مادوسودان، سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە پەیمانگای فەلەکناسی لە کامبریج دەڵێت” ئەم دۆزینەوە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخان دەکات لە گەڕان بەدوای ژیان لە گەردووندا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بەڵگەی زانستی بەهێزمان هەیە کە ئاماژە بە بوونی چالاکیی بایۆلۆژی لە دەرەوەی هەسارەکەمان دەکات، کە دەتوانێت تێگەیشتنمان لە شوێنی ئێمە لە گەردووندا بە شێوەیەکی ڕیشەیی بگۆڕێت.
بەڵام زانایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دۆزینەوەکان هەرچەندە گرنگن، بەڵام هێشتا پێویستیان بە پشتڕاستکردنەوەی زیاترە.
دۆزینەوەکە لە گۆڤاری The Astrophysical Journal Letters بڵاوکراوەتەوە.
هەسارەی K2-18b: ڕاستییە بنەڕەتییەکان
بەرواری دۆزینەوەی: ساڵی 2015
ئەستێرە: ئەستێرەی کوێرە سوور K2-18b
گەلە ئەستێرە: شێر
بارستە: 8.6 هێندەی بارستەی زەوی
دووری لە ئێمە: 124ساڵی ڕووناکی
ماوەی خولانەوەی: 33ڕۆژ
