“پێویستە حکومەتی هەرێم بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێبرێت”

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەڵمانیا جەختدەکەنەوە کە پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەر لە هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق پێکبهێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كريستيانه‌ هۆمان باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.

لە کۆبوونەوەکە، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاووتوێ کران و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە کابینەیەکی بەهێز و یەکگرتوو لە نزیکترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێبرێت.

هەروەها جەختیان لە گرنگیی نەهێشتنی هەموو کێشە و ئاستەنگ و بیانووەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد.

باڵیۆزی ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان و خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لە بارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە