ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە هاندەرانی تۆپی پێ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبن چ لە نێو یاریگا و چ بەبینینی شاشەکان، کە تیایدا یانەی ڕیال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداری ئارسناڵ دەکات.
بەپێی پێشبینییەکانی چات جی پی تی کە یەکێکە لە پلاتفۆرمە پێشەنگەکانی زیرەکی دەستکرد، یارییەکەی ئەمشەو بە سەرکەوتنی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی دێت، بەڵام ئەوە بەس نابێت بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
چاتجی پی تی پێشبینییەکانی لەسەر بنەمای ئەنجامی یاریی گەڕانەوە بوو، کە ئارسناڵ بە ئەنجامی ٣-٠ کۆتایی هات.
سیناریۆی چاوەڕوانکراو
شیکارییەکانی چات جی پی تی ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕیال مەدرید چانسی هەیە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، بەتایبەتی ئەگەر سوود لە هێزی هێرشبەری و ئەزموونی مێژوویی خۆی وەربگرێت لە پاڵەوانێتییە بەناوبانگەکەی ئەوروپادا، دەڵشڵێت”سەرەڕای ئەوەی سێ گۆڵ لە دواوەیە، بەڵام یاریی گەڕانەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەرفەتی گەڕانەوە بە ڕیال مەدرید دەدات، بەتایبەتی ئەگەر بتوانێت گۆڵێکی پێشوەختە تۆمار بکات”.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆحی شەڕکەری تیپی شاهانە، جگە لە ئەزموونی یاریزانانی وەک لۆکا مۆدریچ و ڤینیسیۆس جونیۆر، دەتوانێت لە ساتەوەختە گرنگەکانی یارییەکەدا یەکلاکەرەوە بێت.
سوودی یاریگا
ڕیاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەمیشە هێزێکی ترسناکە لە چامپیۆنزلیگدا، مێژووی گەڕانەوەیان لەم پاڵەوانێتییەدا بۆ خۆی قسە دەکات.
عەقڵیەتی ئارسناڵ
لە شیکارییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “ئەرسناڵ لەم وەرزەدا بەهۆی پتەویی بەرگرییەوە جیاکراوەتەوە، گۆڵپارێز دەیڤد ڕایا لە کۆی 10 یاریی ئەوروپیدا 6 یارییان گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە”.
بەڵام هێشتا گومان هەیە لەسەر توانای ئارسناڵ کە لە ژێر فشارێکی بێئەندازەدا بە بەردەوامی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات لە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەتایبەتی لە یاریگایەکی وەک بێرنابیۆ.
کاریگەری تۆمارکردنی گۆڵ
چات جی پی تی ڕوونی کردەوە ڕیال مەدرید گۆڵێکی پێشوەختە بکات دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری دەروونی لەسەر ئارسناڵ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە یارییەکە ورووژێنەرتر و کراوەتر دەکات بۆ هەموو ئەگەرەکان.
ئەگەر ئارسناڵ بتوانێت تا کۆتایی گێمی یەکەم بە خاوێنی بهێڵێتەوە، لەوانەیە بتوانێت بە هێمنی یارییەکە بەڕێوەببات و سەرکەوێت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی.
پێشبینی کۆتایی
پێشبینی کۆتایی بۆ یارییەکە ئەوەیە ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەمەش مانای وایە ئارسناڵ بە کۆی گشتی 4-2 سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر دەکات.
