ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وتی: ڕۆژی شەممەی داهاتوو، هەرێم و بەغداد لە سەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبنەوە و نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوتیش بەشدار دەبن.
باسی لەوەشکرد: هەوڵ دەدرێت لەو کۆبوونەوەیە جیاوازییەکان چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەر بابەتێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە هەبووبێت هەنگاومان بۆی ناوە، ڕۆڵێکی ئیجابی دەبین لەم بابەتە.
