spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: داواکارییەکانمان لە پێکهێنانی حکومەتدا داواکاری هاووڵاتییانە

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، داواکارییەکانی یەکێتی لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا داواکاریی هاووڵاتییانە و هیواشی خواست لە نزیکترین کاتدا شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بگەنە رێککەوتن.

ئەمشەو بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی عێراق، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی رەوتی حیکمە جەختیان لە کارکردنی پێکەوەیی لایەنە سیاسییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان کردەوە تاوەکو وڵات نەبێتە بەشێک لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و سەرۆکی یەکێتی وتی، داواکارییەکانی ئێمە داواکاریی هاووڵاتییانە کە دەبێت حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی تەواوی ناوچەکان بەبێ جیاوازی پێکبهێنرێت و هیوادارین لە نزیکترین کاتدا شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی بگەنە رێککەوتن.
spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە