spot_imgspot_img

یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی جامی کەنداو

لە یاری کۆتایی جامی کەنداودا کە لە یاریگای دھۆک بەڕێوەچوو، یانەی دھۆک بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵیک لە یانەی قادسیەی کوێتی بردەوە.

لە یارییەکەدا یانەی دهۆک باڵادەستی خۆی نیشاندا و لە خولەکی ٦٥دا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

دوای چەند خولەکێکی کەم لە پاش تۆمار کردنی گۆڵ لەلایەن یەنای دهۆکەوە، یانەی قادسیە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد.

یاریزانانی یانەی دهۆک بەردەوام بوون لە هەوڵدان بۆ تۆمار کردنی گۆڵی زیاتر و، لە دوایین خولەکەکانی گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٩٢دا، دووهەمین گۆڵیان تۆمارکرد.

بەو ئەنجامەش یانەی دهۆک توانی سەرکەوتنێکی مێژووی تۆمار بکات.

بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ٢٥ ھەزار ھاندەر لە ناو یاریگای دھۆک لە سەرەتا تا کۆتایی یارییەک ھانی یانەکەیان دا.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە