قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بە باشی بەڕێوەدەچن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازی كرد لە ڤیكتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێكی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ كران.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ سێ شەممە (15/4/2025) بەڕێوەچوو، لەبارەی دۆخی سوریا و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و دواین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا و هەروەها دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

قوباد تاڵەبانی بە ئاماژەدان بە دواین كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی ڕوونیكردەوە، گفتوگۆكان بە باشی بەڕێوەدەچن و هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە بە زووترین كات ڕێككەوتن بكرێت لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو.

دەربارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەرفەتی زۆر گەورە هەیە بۆ كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی ئەمریكی و حكومەتی هەرێم خوازیارە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمریكا بەشدارییەكی گەورەتریان هەبێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی هەرێمدا و بۆ ئەمەش ئامادەیە هەموو جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكیان پێشكەش بكات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە