سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانی کورد عەگید کابایل دەكات و دەڵێت: پیرۆزبایی و دەستخۆشیم لێکرد.
ئهمڕۆ سێ شەممه 4/15.، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حکومەتی ههرێمی كوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی بۆکسێنی ناسراوی جیهانیی کورد عەگید کابایل کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی و دەستخۆشیی لەو بۆکسێنەرە جیهانییەی کورد کرد، کە لەم دواییانەدا، پاڵەوانیەتیی جیهانیی بۆکسێنی بۆ کێشی قورسی ناسراو بە (WBC) لە ڕیازی پایتەختی عەڕەبستانی سعوودی بردەوە.
سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی بۆ دەربڕی.
پاڵەوانی جیهان عەگید کابایل، خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان نیشان دا و سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتێنەکەشی وەکو ڕێز و پێزانینێک پێشکەش کرد.