وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەخێوکارانی خوێندکاران و قوتابیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەنیازن گۆڕانکاری لە دیزاین و رەنگی جلوبەرگی خوێندکاران بکەن.
ڕاگەیەندراوێک لە دیوانی وەزارەتی پەروەردەوە
دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران و ئەو بەڕێزانەش دەکاتەوە، کە بازرگانی جلوبەرگی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی دەکەن. کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ ( واتا ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ – ٢٠٢٦) وەک ساڵانی ڕابردوو دەبێت، بەنیازین گۆڕانکاریی لە دیزاین و ڕەنگی جلوبەرگی منداڵانی باخچە و قوتابیان و خوێندکاران بکەین؛ وەک ئەوەی لە یاسا و ڕێنماییەکان هەیە، لامان پەسەند بوو، کە هەر بەڕێزێک لەو بوارە کار دەکات زیان نەکات و لە ئێستاوە ئاگادار بن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە
١٥ ی ٤ ی ٢٠٢٥