بەرگری شارستانی سۆران هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارینی تەرزە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارک بکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، تیایدا هاتووە: “بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باران و تەرزەبارین هەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارک بکەن تا لە زیان بەدوور بن”.
هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێکی چڕی تەرزەبارین سنووری سۆرانی گرتەوە بەهۆیەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.
لە بەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێ شوێن ئاو لە شەقامەکان کۆبووەتەوە.