spot_imgspot_img

شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی ئەمریکی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، باس لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانى، سه‌رۆك وەزیرانی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتيی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە دەڵێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون.

بەپێی راگەیەندراوەکەی حکومەت، “هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە زووترین کات و بەر لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق كرد”.

ئەوەش هاتووە: “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستيی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کە نابێت پرۆسەکە چیتر دوا بکەوێت، چونکە زیانێکی زۆری بە داهات و بودجەی گشتیی فیدراڵی گەیاندووە”.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، حکومەت دەڵێت، “جەخت لە گرنگیی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و رێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە”.

spot_img
spot_img
spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە