هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی ڕایدەگەیەنن، کۆبوونەوەی پیرمام لەبارەی پێکهێنانی حکومەت, هەنگاوی ئیجابی و بەرەوپێشچوونی باش هەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، کۆ بوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی هەردوولا، “لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت کرا و، هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو”.
ئەوەش هاتووە: “لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٥/ ٤/ ٢٠٢٥، لە بارەگاى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پیرمام، هەردوو شاندى دانوستانکارى یەکێتىى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە کەشێکى دۆستانە و ئەرێنیدا بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت کرا و، هەنگاوى ئیجابى و بەرەوپێشچوونى باش هەبوو.
لە ڕۆژانى داهاتوودا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبن.
١٥ى نیسانى ٢٠٢٥